به‌لجیكا داوای گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات

"ھەنگاوی جدی لەبارەی عێراقەوە دەنێین"

K24 - برۆكسل

دیدیەر رێندەرز، وەزیری دەرەوەی بەلجیکا لە وەڵامی پەیامنێری کوردستان24دا رایگەیاند، پێویستە دیالۆگی جدی لەنێوان ھەولێر و بەغدا ھەبێت، چونکە ئەمە تاکە رێگەی چارەسەری کێشەکانە.

لەدوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل، وەزیری دەرەوەی بەلجیکا ئاشکرای کرد، ھەنگاوی جدی دەنێن لەبارەی عێراقەوە بۆئەوەی پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر لەو وڵاتە دەست پێ بکات.