بهرتیل ههڕهشه له ئابووری جیهان دهكات
ئاستی بهرتیلی جیهانی 2.6 ترلیۆن دۆلاری ساڵانهیه
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی راپۆرتێكی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان، وەرگرتنی بەرتیل بووەتە ھەڕەشەیەكی گەورە لەسەر گەشەی ئابووری جیھان و ساڵانەش بە بەھای زیاتر لە 2 ترلیۆن و600 ملیار دۆلار زیان بە ئابووری وڵاتان دەگات، ئاماژەی بەوەشكردووە، وڵاتانی تازە گەشەسەندوو دیاردەی بەرتیل وەرگرتنیان تێیدا زەقبووەتەوە و لەھەندێك وڵاتیش بە زەبری بهرتیل، كاری ھاووڵاتیان رایی دەكرێ.