"یه‌په‌گه مه‌ترسییه نه‌ك رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی "یه‌په‌گه" له‌گه‌ڵ مۆسكۆدا هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/12/2017 مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: "ئێستا توكیا هیچ مه‌ترسییه‌ك له حكومه‌تی سووریادا نابینێت". ئه‌وه‌ش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه كه له‌ماوه‌ی زیاتر له 6 ساڵی ناكۆكی و ململانێ خوێناوییه‌كانی سووریادا، ئه‌نقه‌ره‌ی خستبووه به‌ره‌ی داخوازی رووخاندنی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و ئیستا هه‌ڵوێستیان پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به كه‌ناڵی "NTV" توركی گوتووه: "بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ مۆسكۆدا هه‌ماهه‌نگی ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت پێویست به ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه هه‌یه".
چاوش‌ئۆغڵو گوتوویه‌تی: "هیچ بابه‌تێكی نوێ نییه كه رژێمی سووریا هه‌ڕه‌شه بێت بۆمان، پێش ماوه‌یه‌ك فرۆكه‌یه‌كمان خرایه خواره‌وه،به‌ڵام ئێستا ئه‌وه روونادات، ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه له‌سه‌ر توركیا، پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده و پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" یه، ئه‌گه‌ر پێویست بوو ئۆپراسیۆنیان له دژ ئه‌نجام بده‌ین، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان و له‌گه‌ڵ رووسیا ورده‌كارییه‌كانی باس ده‌كه‌ین".