نوجێفی:عه‌بادی ناتوانێت رێگه له خۆكاندیدیكردنی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بگرێت
"ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌شداریی بكه‌ن ده‌ره‌نجامه‌كان ده‌شێوێنن"
K24 - هه‌ولێر:
ئوسامه نوجێفی، یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆككۆماری عێراق رایگه‌یاند: "حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆككوه‌زیرانی عێراق ناتوانێت رێگه له سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا نه‌كه‌ن".
نوجێفی له دیداریكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا گوتوویه‌تی: "هیچ كه‌سێكی سه‌ربازی ناتوانێت خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كاندید بكات، ئه‌و حزبانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، هه‌مان ئه‌و ناوانه‌یان هه‌یه كه له‌ناو گرووپه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا هه‌یانه و هه‌مان ئه‌و سه‌ركردانه‌ن و به‌شداریكردنیان نایاساییه و ده‌بێت ریگه له به‌شداریكردنیان بگیرێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ركردانه ده‌ست له پله و پۆسته سه‌ربازییه‌كانیان هه‌ڵگرن و وه‌ك كاندیدی سه‌ربه‌خۆ و سه‌ر به پارته سیاسییه‌كانی دیكه خۆیان كاندید بكه‌ن، ئه‌وكاته عه‌بادی ناتوانێت له رووی یاساییه‌وه رێگه‌یان لێبگرێت، هه‌ر چه‌نده په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانیان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانیش بمێنێته‌وه".
به‌ڵام به بڕوای ئوسامه نوجێفی، كێشه ئه‌وه‌یه ئه‌و گرووپانه گرووپی عه‌قیده‌یین و خۆبه‌خشی ئاسایی نین، ساڵانێكی زۆره په‌یوه‌ستن به‌و گرووپانه‌ی ئێستاوه، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنیشدا هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر هه‌ندێك ناوچه‌دا بسه‌پێنن، ئه‌وكاته كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان ده‌بێت و ده‌یشێوێنن".