"عێراق له جیاتی گه‌نم ئالیك دەكڕێت"
لێكۆڵینەوە دەستپێكردووە
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بڕێكی زۆر گه‌نمی له ئه‌مه‌ریكا كڕیووه، كه پڕیه‌تی له پاشماوه‌ی ئالیكی ئاژه‌ڵ و گه‌نمی وردبوو.
عالیه نه‌سیف، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بڕێكی زۆر گه‌نمی ئه‌مه‌ریكی كڕیووه بۆ به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان، كه‌چی ئه‌و گه‌نمه تێكه‌ڵه‌یه له ئالیكی ئاژه‌ڵ و ورده گه‌نم، كه كه‌ڵكی به‌كارهێنانی مرۆیی نییه.
به گوتەی ئەو ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌و گه‌نمه ئێستا له به‌نده‌ری ئوم قه‌سر داگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌باره‌یه‌وه به‌رده‌وامه، به‌وه‌ش گه‌نده‌ڵی عێراق ته‌نها له پڕۆژه‌كان و به‌هه‌ده‌ردانی ماڵی گشتیدا نییه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ئه‌و خۆراكه‌ی به پاره‌ی خه‌ڵك ده‌كڕدرێت، ژه‌هره و بۆ خواردن ناشێت.