بایده‌میر: كوردستان له‌ناو دڵمدایه
بزانه له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا چی ده‌ڵێت
K24 - هه‌ولێر:
عوسمان بایده‌میر، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، له‌سه‌ر كوردستان وه‌ڵامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا ده‌داته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی له په‌یجی فه‌رمی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كه له شوێنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات، به توانجه‌وه له بایده‌میر ده‌پرسێت: "كوردستان له كوێیه؟".
بایده‌میر له وه‌ڵامی ئه‌و قسه‌یه‌دا له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی توركیا، ده‌ست له‌سه‌ر دڵی خۆی داده‌نێت و به ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێت: "كوردستان له‌ناو دڵمدایه".
عوسمان بایده‌میر، به‌ر له ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندبوو، خۆزگه ده‌خوازێت هاووڵاتییه‌كی باشووری كوردستان بووایه، بۆ ئه‌وه‌ی بیتوانیبا ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بدات.