په‌یامنێری كوردستان 24 له مۆسكۆ به جلی كوردییه‌وه ئاماده‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ڤلادیمێر پوتن ده‌بێت
پێشتریش له دوو كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا پرسیاری تایبه‌تی ئاراسته‌ی پوتن كردووه
K24 - مۆسكۆ:
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، خۆشه‌وی محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له مۆسكۆ، به جلی كوردی ئاماده‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا بوو.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر نوێنه‌ری ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاماده‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه بوون و پێشتریش له دوو كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا، په‌یامنێری كوردستان 24 پرسیاری تایبه‌تی ئاراسته‌ی پوتن كردووه، ئه‌وجاره‌یان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێ نه‌درا.
له كۆنگره رۆژنامهوانییهكهشدا، ڤلادیمێر پوتن رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كی باشییان له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌یه و هیچ شتێكیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییانه نابێت و كاركردنی كۆمپانیا رووسییه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)