رێككه‌وتنێكی نێوان به‌غدا و تاران هه‌زاران كه‌س بێكار ده‌كات
به‌هۆی بێبازاڕی زۆربه‌ی خواردنگه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران داخراون
K24- هه‌ولێر:
ماوه‌ی دوومانگه ده‌روازه‌ی سنوری حاجی ئۆمه‌ران داخراوه و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی هه‌زار كامیۆنی بارهه‌لگر و تاكسی سنوری هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك بیكار ماونه‌ته‌وه و كاریگه‌ریه‌كی نه‌رێنیشی له‌سه‌ر جۆڵه‌ی بازار و كار و كاسبی هاولاتیانی چۆمان و حاجی ئۆمه‌ران دروستكردووه.
نه‌ك هه‌ر بارهه‌ڵگر و تاكسییه‌كان، به‌ڵكو داخرانی ده‌روازه‌ی سنوری حاجی ئۆمه‌ران كاریگه‌ری له‌سه‌ر كار‌و داهاتی ڕۆژانه‌ی خاوه‌ن چێشتخانه و میوانخانه‌كانیش دروستكردووه و به‌هۆی بێبازاڕی, زۆربه‌ی خواردنگه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران و چۆمان داخراوون.