قۆرخكاری ته‌نگی به هاووڵاتیان هه‌ڵچنیووه
به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه هاوڵاتیان ناتوانن وه‌كو پێویست مادده خۆراكییه‌كان بكڕن
K24- هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ هاتنی قه‌یرانی دارایی حكومه‌ت چاودێری توندی خستووه‌ته سه‌ر نرخی شتومه‌ك له بازاڕه‌كان، به‌ڵام هاووڵاتیان به‌هۆی بار و گوزه‌رانی خراپی ژیانیان داوای هه‌رزان كردنی مادده خۆراكییه‌كان ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به چاودێری كردنی بازاڕه‌كان و به‌تایبه‌ت هه‌رزانكردنی نرخی مادده خۆراكییه‌كانيش, قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ده‌ڵێت: ڕێگه ناده‌ين گرانی و قۆرخكاری له بازاره‌كاندا درووست ببێت، به‌ڵام ناشتوانرێت نرخی خۆراك هه‌رزان بكه‌ن، چونكه بازاڕ ئازاده.