عه‌بادی ترسی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌یه و داوایه‌ك له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
داوا ده‌كات هه‌ڵوێستی نوێ بخاته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی عه‌لاق، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كه به كه‌سێكی نزیك له عه‌بادی داده‌نرێت، رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، داوای له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه هه‌ڵوێستێكی نوێ له باره‌ی بڕیاری دادگای فیدرالی بخاته‌ڕوو.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 14ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2017، له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی بڕیاری دادگای فیدرالی، خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، ئه‌وان رێز له بڕیاره‌كه‌ی دادگا ده‌گرن، كه له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ی به ناده‌ستووری وه‌سف كردبوو.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "المدی البغدادیة"، عه‌بادی داوای له هه‌رێمی كوردستان كردووه، وشه‌ی رێزگرتن "نحترم" بگۆڕێت و له جیاتی ئه‌وه‌ش پابه‌ندبوون "نلتزم" به‌كاربهێنێت به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدرالی.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، عه‌لی عه‌لاق ده‌ڵێت: "له رووی سیاسییه‌وه وشه‌ی رێز دوو واتا ده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كه‌م قه‌بووڵكردنی رای دادگای فیدرالییه و دووه‌میشیان نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه هه‌رێم رایه‌كی دیكه‌ی هه‌یه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌شڵێت: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆمی رانه‌گه‌یاندووه، ئه‌مه‌ش واتای ئاماده‌كاریكردنه بۆ سه‌ربه‌خۆیی" و دووپاتی ده‌كاته‌وه، حكوومه‌تی عێراق له په‌یڕه‌وكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كان له‌سه‌ر خاڵه سنووری و فڕۆكه‌خانه‌كان به‌رده‌وامه كه ئێستا راگیراون.
عه‌لاق راگرتنی هێرشی هێزه‌كانی عێراقی بۆ پێشخابوور بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، ده‌رفه‌ت به گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا بدرێت و خوێنی هیچ لایه‌ك نه‌ڕژێت، به‌ڵام پێشتر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له ئێستادا هیچ گفتوگۆیه‌ك له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا بوونی نییه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، تا هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ریفراندۆم هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه، هیچ گفتوگۆیه‌ك به‌ڕێوه‌ناچێت.
سه‌رچاوه: شفق نیوز