به ڤيديۆ.. له كه‌ركووك منداڵانى كورد ئاڵاى عێراقيان ناوێت
له كاتى داگرتنى ئاڵاى عێراقدا خۆشى و شادى منداڵانى كورد ببينه
K24 – هه‌ولێر:
دواى داگيركردنى شارى كه‌ركووك و ده‌وروبه‌رى به هۆى خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه، ميليشياكانى حه‌شد و سوپا ئاڵاى كوردستانيان له كه‌ركووك قه‌ده‌غه كرد و له به‌رامبه‌ريشدا منداڵانى كورد نايانه‌وێت ئاڵاى عێراق به سه‌ر سه‌ريانه‌وه بشه‌كێته‌وه و له سه‌ر بانى قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانى خوێندن دايدهگرن.
له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك گرته‌يه‌كى ئه‌و منداڵانه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه به سه‌رباندا چوونه‌ته سه‌ر بانى قوتابخانه‌يه‌ك له گه‌ڕه‌كى رزگارى و له كاتى داگرتنى ئاڵاى عێراقدا خۆشى و شادى ده‌رده‌بڕن.