له به‌روارى باڵا بۆمبێكى چێندراو به ئۆتۆمبێلێكى هه‌واڵگرى توركيادا ته‌قييه‌وه
تا ئێستا زيانه گيانييه‌كان نه‌زانراوون و زيانى ماددى به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وتووه
K24 – دهۆك:
په‌يامنێرى كوردستان24 رايگه‌ياند، سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 15ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2017 له گوندى ئه‌لكيش، سه‌ر به به‌روارى باڵا بۆمبێكى چێندراو به ئۆتۆمبێلێكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركيادا ته‌قييه‌وه.
له زارى سه‌رچاوه په‌يوه‌نديداره‌كانه‌وه، په‌يامنێرى كوردستان24 روونيكرده‌وه، ئۆتۆمبێله‌كه له جۆرى لاندكرۆزه‌ر (مۆنيكا)يه و ژماره‌يه‌ك ئه‌ندامى ده‌زگاى ميتى توركياى تێدا بووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، تا ئێستا زيانه گيانييه‌كان نه‌زانراوون و زيانى ماددى به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وتووه.
ئه‌مه پێنجه‌م حاڵه‌تى دانانه‌وه‌ى بۆمبى چێندراوه له‌سه‌ر رێگه‌ى ئۆتۆمبێله ئه‌منييه‌كانى توركيا و پێشتر چواريان پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.