به ڤيديۆ.. په‌لامارى چه‌كدارانى حه‌شد و سوپا بۆ سه‌ر زنانه و داوده ببينه
سوپا و حه‌شد به تۆپى قورس و هێليكۆپته‌رى جه‌نگى بۆردومانى ناوچه‌كانى داوده شاخى و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى په‌لكانه به تايبه‌تى گوندى (غه‌ڕه)ـيان كردووه
K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتيانى كوردى دانيشتووى ناوچه‌كانى داوده و ناحيه‌ى زنانه له سنوورى گه‌رمه‌سێر، رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى ناهه‌موار بوونه‌ته‌وه، به هۆى په‌لاماره‌كانى حه‌شد و بۆردومانكردنى ناوچه‌كانيان له لايه‌ن هێليكۆپته‌ره جه‌نگييه‌كانى عێراقه‌وه.
چالاكى كورد له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك چه‌ندين وێنه و گرته‌ى ئه‌و په‌لاماره‌ى حه‌شديان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه دوێنێ كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و ناوچانه و داواى به هاناوه‌چوونى هاووڵاتيان ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، سوپا و حه‌شد به تۆپى قورس و هێليكۆپته‌رى جه‌نگى بۆردومانى ناوچه‌كانى داوده شاخى و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى په‌لكانه به تايبه‌تى گوندى (غه‌ڕه)ـيان كردووه.
ميليشياكانى حه‌شد و سوپا ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له خورماتووه‌وه خه‌ريكى ئاماده‌كارين بۆ ئه‌نجامدانى له‌شكركێشى بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه.