به‌ڤیدیۆ .. له‌باكووری كوردستان 3 گوێدرێژ خانه‌نشین كران
ئه‌و گوێدرێژانه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێن تا ده‌مرن له تهوێڵخانه چاودێریان ده‌كرێت و هه‌موو پێداویستیه‌كانیان دابین ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
له رێورهسمێكی تایبه‌تدا به لێدانی میوزیك و پێشكه‌شكردنی سه‌وزایی، ئاهه‌نگێك بۆ خوداحافیزیكردن له كاركردن له 3 گوێدرێژ سازكرا و، خانه‌نشین كران.
40 گوێدرێژ له شاره‌وانی قه‌زای ئهرتۆقۆلۆی سه‌ر به پارێزگای ماردین بۆ گواستنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان له‌و كۆڵانه ته‌سك و پهیژهدارانه به‌كار ده‌هێندرێن، كه چوونی ئۆتۆمۆبیل بۆیان ئه‌سته‌مه، ئه‌مانه‌ش 3 له‌و گوێدرێژانهن كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌و شارۆچكه‌یه كاریان پێده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی ته‌مه‌نی زۆریانه‌وه، له كاره‌كانیان خانه‌نشین كران.
هه‌میشه له‌كاتی كارپێكردن به‌و گوێدرێژانه، كارمه‌ندانی شاره‌وانی دوو سه‌به‌ته له ته‌نیشته‌كانی ئه‌و گوێدرێژانه ده‌به‌ستنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌ك و كۆڵانانه‌ی پێ كۆ بكه‌نه‌وه، كه گه‌یشتنی ئۆتۆمۆبیلی دهمبهر بۆ ئه‌و شوێنانه ئه‌سته‌مه.
رێوره‌سمی خانه‌نشینكردنی ئه‌و 3 گوێدرێژه به لێدانی ته‌پڵ و میوزیكی كلاسیكی به‌ڕێوه چوو و، وه‌ك رێزلێنان بۆ كاری رابردوویان، سه‌وزه و میوه‌یان پێشكه‌ش كرا.
هه‌ر له رێوره‌سمی خانه‌نشینكردنی ئه‌و گوێدرێژانهدا قه‌دری تۆبارلی، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری پاك و خاوێنی له شاره‌وانی ئه‌و قه‌زایه گوتی، ئه‌وان ناچارن گوێدرێژ له چه‌ندین شوێنی ئه‌و شارۆچكه‌یه به‌كار بهێنن.
هه‌وره‌ها گوتیشی، له‌ئێستادا شارهوانیهكهیان 40 گوێدرێژی هه‌یه و به به‌رده‌وامی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان به‌كاریان ده‌هێنن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پسپۆرانی ڤێته‌رنه‌ری به به‌رده‌وامی پشكنین بۆ ته‌ندروستی ئه‌و گوێدرێژانه ده‌كه‌ن، كاتێكیش ته‌مه‌ن و توانای كاركردنیان سنووردار بوو، راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی ته‌ندروستی گوێدرێژه‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش خانه‌نشینیان ده‌كه‌ین.
وه‌ك تۆبارلی ئاماژه‌ی پێكرد، ئه‌گه‌ر ته‌ندروستیان باش بێت به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی هه‌ر گو‌ێدرێژێك توانای كاركردنی 8 تا 9 ساڵی هه‌یه.
هه‌وره‌ها گوتیشی، ئه‌و گوێدرێژانه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێن، تا ده‌مرن له تهوێڵخانه چاودێریان ده‌كرێت و هه‌موو پێداویستیه‌كانیان دابین ده‌كرێن.