لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان هیچ ئاماده‌كاریه‌كیان بۆ رۆژی ئاڵای كوردستان نه‌كردووه‌

له‌كاتی هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر ناوچه‌ كوردستانیه‌كان حەشدی شەعبی چەندین بیڕێزی بەرامبەر بە ئاڵای کوردستان کرد

K24- هه‌ولێر:

هه‌رچه‌نده‌ بۆ ئه‌مساڵ پرسی ئاڵای كوردستان له‌ هه‌ر كاتێك گرنگتر و هه‌ستیارتره‌، چونكه‌ لەکاتی داگیرکردنی کەرکووک و ناوچە کوردسیانییەکانی دیکەی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، حەشدی شەعبی چەندین بیڕێزی بەرامبەر بە ئاڵای کوردستان کرد و لەگەڵ نزیکبوونەوەی رۆژی ئاڵاش چاوەڕوان دەکرا ئەمساڵ گرنگیەکی گەورە بەو رۆژە بدرێت، بەڵام بەرپرسی گروپی ئاڵا له‌ شاری دهۆك دەڵێت، حکومەت و پارت و لایەنە سیاسیەکان هیچ گرنگیەکیان بە رۆژی ئاڵا نەداوە.