3 كچی دیكهی ئێزدی رزگاریان بوو
خۆخێ عیدۆ یهكێكه لهو كچه ئێزدیانهی زیاتر له 20 جار كڕین و فرۆشتنی پێكراوه
K24- ههولێر:
کوردانی ئێزدی دانیشتووی هەرێمی کوردستان جەژنی بەرۆژووبوونیان لە کەشێکی ئارامدا گێراو شیرینییان دەبەخشییەوە و پیرۆزباییان لە یەكتری دەكرد، بهڵام ئهوهی جێگای خۆشحاڵی بوو ئهوهبوو كه سێ کچی کوردی ئێزدی دوای سێ ساڵ لەژێر دەستی داعش رزگاریان بوو ئەمڕۆ لەگەڵ کەسوکارەکانیان جهژنهكهیان بوو به دوو جهژن و خۆشیان گێرا و هیواشیان خواست، ئەو ئەندامانەی خێزانەكانیان کە هێشتا لەژێر دەستی داعشدان، رزگاریان ببێت.