هێزە ئەمنییهكانی تورکیا رێگری لە سێ ههوڵی تەقینەوە دهكهن له ئيستانبول
پیلانییان ههبووه شوێنه گشتییهكان بكهنه ئامانج
K24 - ئيستانبول:
لەماوەی 45 رۆژی رابردوودا، هێزه ئهمنییهكانى تورکیا، رێگری لە روودانی سێ تەقینەوەی نێو شاری ئەستەمبۆڵ دهگرن، کە یەکێک لە بۆمبەکان 60 کیلۆگرام ماددهی تهقینهوهی تێدابووە.
هێزه ئهمنییهكانى تورکیا ئاشکرای کرد، لەماوەی 45 رۆژی رابردوودا توانیویانە رێگری بکەن لە ئەنجامدانی سێ تەقینەوە، کە تیرۆریستان بەنیاز بوونە، لە چەند ناوچەیەکی گشتی شاری ئيستانبول تەقینەوەکان ئەنجامبدەن.
پۆلیسی تورکیا ئەوەشی راگەیاندووە، پيلان داڕێژەران بەنیازبوونە بۆمبەکان لە ناوچەکانیی باخچەئێڤلەر، یاریاگی فەنەر باخچە و بەیرام پاشا بتەقینەوە, بەڵام دواتر لەرێگای دەزگای هەواڵگری توانیویانە پێش لەم تەقینەوانە بگرن بۆمبەکان پووچەڵ بکەنەوە.
هاوکات دە گومانلێکراو لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون و دووکەسیان کە پەیوەندی لەگەڵ داعش هەبووە دانی بە تێوەگلانی لە دانانەوەی تەقینەوەکان ناوە.
پۆلیسی تورکیا ئاماژەی بهوه داوە, تورکیا ئەندامانی سەر بە داعش و پەکەکە کە بۆ تێکدانی سەقامگیری تورکیا لە رێگای سووریا و عێراقەوە هەوڵی دەدەن بێنە تورکیا و کرداری تیرۆریستی و خۆکوژی لە شوینە هەستیارەکان ئەنجامبدەن.
سەری ساڵی رابردوودا چەکدارێکی داعش هێرشی تیرۆریستی کردە سەر گازینۆی رێنا لە ئەستەمبۆل و بەهۆیەوەش 39 کەس کوژران و 71 کەسی دیکەش بریندار بوون.