ميليشياكانى حه‌شد داواى بازگه‌ى نه‌قشبه‌ندى ده‌كه‌ن
پاشه‌كشێيان كردووه
K24 – هه‌ولێر:
له دوو رۆژى رابردوودا، ميليشياكانى حه‌شد و سوپاى عێراق له سنوورى جه‌له‌ولا جوڵه‌يان كردووه و ئه‌مڕۆش داوايان كردووه، بازگه‌ى نه‌قشبه‌نديان راده‌ست بكرێت.
چالاكانى كورد له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويانكردووه‌ته‌وه، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2017، ميليشياكانى حه‌شد و سوپا روويان كردووه‌ته بازگه‌ى نه‌قشبه‌ندى و داوايان كردووه بازگه‌كه‌يان راده‌ست بكرێت.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ئه‌و چالاكانه، هێزه‌كانى پۆليسى گه‌رميان ره‌تيان كردووه‌ته‌وه بازگه‌كه‌يان راده‌ست بكه‌ن.
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه كراوه، ئه‌و هێزه‌ى رووى له بازگه‌كه كردبوو، پاشه‌كشێى كردووه.