حەشد رێگەی مەرگ لەنێوان ھەولێر و بەغدا دروست دەكات
شوفێرێك: لەم رێگایە بە تەمای گیانی خۆمان نین
K24 - گەرمیان
رێگه‌ی نێوان ھەولێر و بەغدا به‌هۆی ره‌فتاری گرووپه چه‌كداره میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و زۆری بازگاكانیان و وه‌رگرتنی سه‌رانه یان رفاندنی شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كان بووەته مه‌ترسیدارترین رێگه، هه‌ر به‌م هۆكارانه تا ئێستا ده‌یان شۆفێر‌و بازرگان وازیان له كاره‌كانیان هێناوه.
شوفێرێك باس لەو رێگایە دەكات و دەڵێ: "ئێستا ھاتووچۆكردن بە رێگای بەغدا ھیچ ئەمنیەتی تێدانییە، بازگەیەك لە نزیك بازگەی سلێمان بەگ كراوەتەوە، جگە لەوەی ھەموو بارەكەمان پێدەكەنەوە و پارەمان لێدەستێنن، كە لەم بازگەیە دەچیتە خوارەوە نە خاوەن خۆتی نە ئۆتۆمبێلەكەت، ھیچ ئەمنیەت نییە".