به سپۆنسه‌ری كوردستان 24 چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆ له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد
به‌غدا كێشه‌ی بۆ میوانه بیانییه‌كان درووستكردووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 17ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2017، به به‌شداریی 10 گرووپی شانۆیی له ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیاوازه‌وه، كاره‌كانی چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆ له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌ستیپێكرد.
وه‌ك رێكخه‌رانه‌ی فێستیڤاڵه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، فێستیڤاڵه له 17 تا 22ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت و شه‌ش رۆژ ده‌خایه‌نێت، له‌و ماوه‌یه‌شدا، 10 نمایشی شانۆیی له هۆڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ و په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان له شاری هه‌ولێر پێشكه‌ش ده‌كرێت.
نمایشه‌كانیش رۆژانه له كاتژمێر 3 و كاتژمێر 6ی ئێواره پێشكه‌ش ده‌كرێن و كوردستان 24یش سپۆنسه‌ری میدیایی چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆ ده‌كات له هه‌ولێر.
هیوا سوعاد، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری شانۆ، رایگه‌یاند، به‌شێك له میوانه بیانییه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه له‌لایه‌ن به‌غداوه كێشه‌ی ڤیزایان بۆ درووستكراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه به رێكوپێكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.