پەرلەمانی کوردستان چەند پرسێك تاوتوێ دەكات
چەند پڕۆژە بڕیارێكیش خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ دەكرێت
K24 - ھەولێر
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ تاووتوێکردنی چەند پرسێك کۆدەبێتەوە.
گوتیشی، لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی و چاندنی ئەندامەكانی مرۆڤ دەكات و چەند پڕۆژە بڕیارێكیش خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا شوێنگرەوەی شوان قەڵادزەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی سوێندی یاسایی دەخوات.