توركیا و پەكەكە برادۆست دەكەنە قوربانی
زیاتر لە 100 گوند چۆڵكراون
K24 - سۆران
ده‌ڤه‌ری سیده‌كان یه‌كێك له‌و ناوچه سنووریانەی نێوان باشوور و باكووری كوردستان كه به‌هۆی شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كانی نێوان توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كە)وە دانیشتوانه‌كه‌ی زیانی گیانی و ماڵی زۆریان به‌ركه‌وتووه، جگە لە زیانە گیانییەكان تائێستا 100 گوند و ئاوایی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش به‌چۆڵی ماونه‌ته‌وه.
عوسمان ده‌روێش، دانیشتووی گوندی به‌رمیزه‌ی ده‌ڤه‌ری برادۆسته له‌سنووری شاره‌دێی سیده‌كان، له 13/10/2017، ھیمدادی كوڕی به‌هۆی شەڕی نێوان په‌كه‌كه و توركیا كه‌وته‌به‌ر بۆردوومانی فرۆكهجهنگیهكانی توركیا و شه‌هید بوو، عوسمان بەھۆی لە دەستدانی كوڕەكەی ھێشتا باری دەروونی ھێندە خراپە ناتوانێ لەبارەی رووداوەكە بدوێت.
ھاووڵاتیانی سیدەكان نەفرەت لەو شەڕە دەكەن كە بێدەستی ئەوان ھێندراوە نێو ماڵیان، بەڵام وەك خۆیان دەڵێن ناتوانن ھیچ كارێك نەكەن و ھەموو كات خۆیان لە تۆپ و فڕۆكەكان بشارنەوە، جه‌لال سه‌عدی ھاووڵاتیەكی دەڤەری برادەۆستە ئەو بە كوردستان24 گوت: "ئێمە ھاووڵاتی گوندین و ناچارین ئیشێك بۆ خۆمان بكەین، لەو كاتەشدا چاوەڕێدەكرێت پەكەكە یان توركیا بمان كوژێت، كەسیش لێمان ناپرسێتەوە".