حه‌شدی شه‌عبی جێگه‌ی سوپا ده‌گرێته‌وه‌

سوننه‌كان داوای سوپایه‌كی نیشتمانی ده‌كه‌ن

K24 - ھەولێر

فه‌تواكه‌ی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، به‌ چوونی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناو ریزه‌كانی سوپای عێراق به‌مانای قۆرخكردنی سوپای عێراق له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه‌ لێكده‌درێته‌وه‌. وته‌بێژی حه‌شدی نیشتیمانی سونه‌كانیش چوونی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناو سوپای عێراق به‌ تێكچوونی هاوسه‌نگی هێز ده‌زانێت له‌ عێراقدا.

ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق داوا ده‌كات، ئه‌و گرووپه‌ چه‌كدارانه‌ی به‌شداری شه‌ڕی داعشیان كردووه‌ پێویسته‌ له‌ ریزی ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا ڕێك بخرێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ دێت كه ‌حه‌شدی شه‌عبی بچێته‌ ناو رێزه‌كانی سوپای عێراقه‌وه‌.

لە بەرامبەردا زوهێر جبووری، وته‌بێژی حه‌شدی نیشتیمانی سوونه‌كان بە كوردستان24 راگەیاند: " تێكه‌ڵكردنی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق ئه‌وه‌ كێشه‌یه‌كی نوێیە لە عێراق‌، چونكه‌ هاوسه‌نگی هێز تێكده‌دات، ئێمه‌ هیچ كێشه‌مان نییه‌ هه‌ر هێزێك له‌ ژێر فه‌رمانی سوپا و سه‌رۆك وه‌زیران بێت،  ئه‌وه‌ی گرنگه‌ سوپا ده‌بێت نیشتیمانی بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینین تێكچوونی هاوسه‌نگی هێز و زیاتر كردنی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌كانه‌ له‌ ناو سوپادا".

عادل كاكه‌یی، شاره‌زای سه‌ربازی بە كوردستان24 گوت: "ھێزێكی سەربازی بە فتوای پیاوێكی ئاینی كە تەمسیلی ھەموو پێكھاتەكانی ئەم وڵاتە نەكات، لەبەر بەرژەوەندی تایفەیەك ھەڵەیەكی گەورەیە".

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/d3bc96ac-dfae-4af7-b10c-92d0afe896f9/%D8%AD%D9%87%E2%80%8C%D8%B4%D8%AF%DB%8C%20%D8%B4%D9%87%E2%80%8C%D8%B9%D8%A8%DB%8C%20%D8%AC%DB%8E%DA%AF%D9%87%E2%80%8C%DB%8C%20%D8%B3%D9%88%D9%BE%D8%A7%20%D8%AF%D9%87%E2%80%8C%DA%AF%D8%B1%DB%8E%D8%AA%D9%87%E2%80%8C%D9%88%D9%87%E2%80%8C.ism/manifest