گۆڕانكاری له‌ رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ده‌كرێت

گۆڕان مه‌رجی بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

K24 - ھەولێر

پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەم قۆناغە تاکە رێگەی شەرعی بۆ گۆڕانکاری لە حکوومەت هەڵبژاردنە. بزووتنەوەی گۆڕانیش مەرجی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەیە، لە بارەی گۆڕانکاری و رووخانی حکوومەتیش بە خۆپیشاندان گۆڕان دەڵێت، بزووتنەوەی جەماوەرین و هەموو رێگایەك دەگرینەبەر.

فرسه‌ت سۆفی، پەرلەمانتار كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "ھەندێك لایەن داوا دەكەن حكومەتی ھەرێم ھەڵبوەشێتەوە و حكومەتێكی دیكە بە دانانەوەی سەرۆك و جێگری ئێستا حكومەت دروست دابمەزرێتەوە، ئەمەش واتا گۆڕانكاری نییە و تەنھا كات كوشتنە".

گوتیشی: "بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دەتوانرێت گۆڕانكاری جدی بكرێت و ھاوكێشەی سیاسی بگۆڕدرێت، بۆیە ئێمە پێمان وایە یان دەبێ ھەموو لایەنەكان پشتیوانی ئەم حكومەتە بكەن سەقامگیری ھەرێمی كوردستان بپارێزن، یان ئەگەر مەبەستیانە حكومەتێكی نوێ لە كوردستان دابمەزرێنن، باشترین رێگە چارەسەر ھەڵبژاردنە".

ھەر لەبارەی ھەڵبژاردن و ھەلوەشاندنەوەی حكومەت عەبدولرەحمان عەلی، پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان بە كوردستان24 گوت: "ئێمە تۆمارێكی دەنگدەروانمان ھەیە ناوم ناوە بۆمبی تەوقیتكراو، چونكە ھێندە ناوی زۆر ناوی ساختە و مردووی تێدایە".

دەشڵێت: "حكومەت كە بڕیار نەدات گۆڕانكاری لەخۆیدا بكات، بە ناچاری دەبێ لە رێگەی شێواز و خەباتی مەدەنییەوە دژی بوەستینەوە، بزووتنەوەی گۆڕان بزووتنەوەیەكی سیاسی و جەماوەری و مەدەنییە و دەیەوێت بە رێگایەكی مەدەنی گۆڕانكاری لەو حكومەتە بكات".

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/0112fc25-283b-4ad1-99e1-247f23a666f0/%DA%AF%DB%86%DA%95%D8%A7%D9%86%D9%83%D8%A7%D8%B1%DB%8C%20%D9%84%D9%87%E2%80%8C%20%D8%B1%DB%8E%DA%AF%D9%87%E2%80%8C%DB%8C%20%D9%87%D9%87%E2%80%8C%DA%B5%D8%A8%DA%98%D8%A7%D8%B1%D8%AF%D9%86%D9%87%E2%80%8C%D9%88%D9%87%E2%80%8C%20%D8%AF%D9%87%E2%80%8C%D9%83%D8%B1%DB%8E%D8%AA.ism/manifest