كوردستان24 وێنه‌ى ته‌رمى چه‌كداره كوژراوه‌كانى قه‌ره‌چووغ بڵاوده‌كاته‌وه
پێشمه‌رگه له مه‌خموور په‌لامارێكى چه‌كدارانى داعشى تێك‌شكاند
K24 – هه‌ولێر:
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له سه‌نگه‌ره‌كانى قه‌ره‌چووغ له ميحوه‌رى مه‌خموور په‌لامارێكى چه‌كدارانى داعشى تێك‌شكاند، كه له سنوورى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه روويان له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه كردبووه.
ژماره‌يه‌ك له‌و پێشمه‌رگانه‌ى له شه‌ڕه‌كه‌دا به‌شداريان كردبوو، به كوردستان24يان راگه‌ياند، ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش ژماره‌يان 15 كه‌س بووه و به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب بوونه و دووانيان خۆيان ته‌قاندووه‌ته‌وه و ته‌رمى هه‌شت چه‌كداريشيان كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ست پێشمه‌رگه.
له ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵی رابردوودا میحوه‌ری مه‌خموور یه‌كێك له میحوه‌ره گه‌رمه‌كانی جه‌نگی دژی داعش بووه‌و یه‌كه‌مین جاریش چه‌كدارانی داعش پاش ئه‌وه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر كوردستان له‌و میحوه‌ره‌وه تێك‌شكێنران.