سه‌فين دزه‌يى: په‌لاماردانى باره‌گا و دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت قابيلى قبوڵ نييه
كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆ، شاندى هه‌رێمى كوردستان، ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌رلينه‌وه تايبه‌ت به كوردستان24ى راگه‌ياند، هه‌رێمى كوردستان سوپاسى هاوكارى و پشتيوانييه‌كانى حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا ده‌كات و دواى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆ، شاندى هه‌رێمى كوردستان، ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر.
سه‌فين دزه‌يى گوتيشى: "ئه‌ڵمانيا پشتيوانى بۆ دانووستانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕيوه و شاندى هه‌رێمى كوردستانيش داوايكردووه، ئه‌ڵمانيا هاوكارى زياتر بگه‌يه‌نێته ئاواره‌كان و كۆمه‌كى لێقه‌وماوانى كه‌ركووك و خورماتوو بكات".
سه‌باره‌ت به سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ريتانيا، سه‌فين دزه‌يى گوتى: "دواى سه‌رى ساڵ شاندى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى له‌نده‌ن ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و توندوتيژى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا تاوتوێ بكات".
له باره‌ى خۆپيشاندانه‌كانى سلێمانييه‌وه، سه‌فين دزه‌يى گوتى: "په‌لاماردانى باره‌گا و دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت قابيلى قبوڵ نييه و ئيستغلالكردنى خه‌ڵكانێك بۆ هه‌ر مه‌رامێك قبوڵ ناكرێت".
ئاشكراشيكرد، "داواكارى گشتى له‌سه‌ر هێڵه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆيان ده‌خزێننه ناو خۆپيشاندانه‌كان و مه‌رامى ديكه‌يان هه‌يه، رێككارى ياساييان له دژ بگيرێته‌به‌ر".
له باره‌ى به‌غداوه، سه‌فين دزه‌يى گوتى: "به‌غدا ئاماده نييه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بكات و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان به بۆنه و بێ بۆنه داواى گفتوگۆى كردووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "به‌غدا خۆى به براوه ده‌زانێت و هه‌وڵده‌دات قه‌واره‌ى سياسى كوردستان تێكبدات و ته‌نانه‌ت له پرۆژه ياساى بودجه‌ش باسى هه‌رێمى كوردستان ناكات و باسى پارێزگاكان ده‌كات و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك فه‌رمانگه‌ش له به‌غداوه په‌يوه‌ستن به هه‌رێمى كوردستان بچوككراونه‌ته‌وه و كراونه‌ته به‌ش. به‌غدا ده‌يه‌وێت هه‌رێمى كوردستان بچووك بكاته‌وه و به دڵنياييه‌وه خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه قبوڵ ناكات".
ئه‌مڕۆ شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ پارتی سی دی ئۆی ئەڵمانی كۆبووەوە و بڕیاریشە ئەمڕۆ شانده‌كه لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە كۆببێتەوه.