ته‌ندرووستى رانييه: چوار هاووڵاتى كوژران و 80 كه‌س بريندار بوون
خۆپيشانده‌ران له رانييه، مه‌ڵبه‌ند و كۆميته‌ى يه‌كێتيان سووتان و هه‌روه‌ها باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى يه‌كگرتووش سوتێنرا
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسى راگه‌ياندنى تەندروستی راپەڕین ته‌ها محه‌ممه‌د، له لێدوانێكى تايبه‌ت به كوردستان24دا رایگەیاند، له ئاكامى پشێوييه‌كانى ئه‌مڕۆى رانييه‌دا پێنج كه‌س کوژراون و نزیکەی 78 تا٨٠ كه‌سى ديكه برینداربوون.
روونيشيكرده‌وه، برينداره‌كان كه ژماره‌يه‌كيان سه‌ر به هێزه ئه‌منييه‌كانن به هۆى به‌ركه‌وتنى به‌رد و داره‌وه بريندار بوون و به‌شێك له‌و هاووڵاتيانه‌ش كه به فيشه‌ك بريندار بوون، برينه‌كانيان قورس نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ خۆپيشانده‌ران له رانييه، مه‌ڵبه‌ند و كۆميته‌ى يه‌كێتيان سووتان و هه‌روه‌ها باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى يه‌كگرتووش سوتێنرا و هێرشكرايه سه‌ر باره‌گاى لقى 11ى پارتى ديموكراتى كوردستان.