به ڤيديۆ.. باره‌گاى لقى 11ى پارتى له رانييه سوتێنرا
له به‌رده‌م باره‌گاى لقى پارتى هيچ كه‌سێك زيانى به‌رنه‌كه‌وتووه
K24 – رانيه:
به گوێره‌ى ئه‌و گرته ڤيديۆييه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مشه‌و ژماره‌يه‌ك كه‌س چوونه‌ته سه‌ر باره‌گاى لقى 11ى پارتى ديموكراتى كوردستان و هه‌وڵى سووتاندنى ده‌ده‌ن.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، عومه‌ر خدر، كارگێڕى لقى 11ى پارتى تايبه‌ت به كوردستان24ى راگه‌ياند، له به‌رده‌م باره‌گاى لقى پارتى هيچ كه‌سێك زيانى به‌رنه‌كه‌وتووه و هيچ كه‌سێك نه‌كوژراوه و بريندار نه‌بووه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌وان باره‌گاكه‌يان چۆڵكردووه و ئه‌ندام و كاديرانى لقه‌كه‌يان سه‌لامه‌تن.
ئه‌مڕۆ له رانييه خۆپيشاندان ئه‌نجامدرا و له ئاكامى درووستبوونى پشێوى و گرژى چوار كه‌س كوژران و 80 كه‌سى ديكه بريندار بوون.