به ڤیدیۆ.. له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ر لقی پارتی ده‌ڵێن: "نابێت یه‌ك پارتی به زیندوویی ده‌رچێت"
ئه‌مشه‌و له رانیه چی روویدا؟ ئه‌وانه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر لقی پارتی خۆپیشانده‌ر بوون یان چه‌كدار
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌ند چه‌كدارێك، كه به ناوی "خۆپیشانده‌ر" هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر لقی 11ی پارتی، ده‌ڵێن: "نابێت یه‌ك پارتی به زیندوویی له رانیه ده‌ربچێت".
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا تۆماركراوه، ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر ده‌بیسترێت و به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ی ڤیدیۆكه‌شی تۆماركردووه، ته‌قه له باره‌گای لقی 11ی پارتی ده‌كرێت له رانیه.
هه‌ر به گوێره‌ی قسه‌كانی، چه‌كی قورس، وه‌كو "ئار پی جی"یش ته‌قێندراوه.
وه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، رووداوی هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای پارتییان له زۆربه‌ی شوێنه‌كان، گه‌ڕاندووه‌ته بۆ لێدوانی هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستای به‌رپرسێكی دیار، كه یه‌كێكه له گرووپی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ستكردنی كه‌ركووك به حه‌شدی شه‌عبی و له لێدوانه‌كانیدا هه‌ڕه‌شه‌ی له پارتی كردبوو.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، عومه‌ر خدر، كارگێڕى لقى 11ى پارتى تايبه‌ت به كوردستان24ى راگه‌ياند، له به‌رده‌م باره‌گاى لقى پارتى هيچ كه‌سێك زيانى به‌رنه‌كه‌وتووه و هيچ كه‌سێك نه‌كوژراوه و بريندار نه‌بووه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌وان باره‌گاكه‌يان چۆڵكردووه و ئه‌ندام و كاديرانى لقه‌كه‌يان سه‌لامه‌تن.