"گۆڕان و كۆمه‌ڵ له حكومه‌ت ده‌كشێنه‌وه"
سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانیان ده‌كێشنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاكانی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بززتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، پاش چه‌ند رۆژێك له تاوتوێكردنی پرسی مانه‌وه یان كشانه‌وه‌یان له حكومه‌ت، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕیاره‌ی له كابینه‌ی هه‌شت بكشێنه‌وه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20/12/2017 گۆڕان و كۆمه‌ڵ به فه‌رمی بڕیاری كشانه‌وه‌یان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوه و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانیان ده‌كێشنه‌وه".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خاوه‌نی 24 كورسی په‌رله‌مانی كوردستانه و 5 وازاره‌ت بووه له كابینه‌ی هه‌شته‌م، به‌ڵام پاش تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه وه‌زیره‌كانیان ده‌وام ناكه‌ن، كۆمه‌ڵی ئیسلامیش دوو وه‌زیری هه‌یه و خاوه‌نی 6 كورسی په‌رله‌مانی كوردستانه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، یوسف محه‌مه‌دیش ده‌ست له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كێشێته‌وه.