به‌هۆی سووتاندنى داموده‌زگاكان له‌ پیره‌ مه‌گرون راییكردنی كاروباری ئیداری په‌كی كه‌وتووه‌

ته‌واوی كه‌ل و په‌ل و به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌ناو داموده‌زگا حزبی و حكومیه‌كانی پیره‌مه‌گرون سووتاون

K24- هه‌ولێر:

بەھۆی سوتاندنی تەواوی بینای حزبەکان و بەشێک لە بینای دام و دەزگا حکومیەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە لە سنوری ناحیەی پیرەمەرگرونی سەربە قەزای دووکان،  ئیشوکاری زۆرێك لە ھاوڵاتیان پەکیان کەوتووە و ناتوانرێت ڕایی بکرێن، چونکە تەواوی کەلوپەلەکان و مامەڵەی ھاوڵاتیان لەناوچوونە بەھۆی سوتانەکانەوە.

له‌مباره‌شه‌وه‌ لێپرسراوی بنکەی ھاتوچۆی شارۆچکەکە زیانەکانی بنکەکەیان دەخەمڵێنێت و ده‌شڵێت، ئه‌و نیگەرانە و نازانێت لەکوێوە دەست بەتۆمارکردنیان بکات، چونکە ٨ ئۆتۆمبیلی ھاوڵاتیان کە لەناو بنکەکەدا بوون لەکاتی ھێڕشی خۆپیشاندەران گڕیان گرتووە و سوتاون.

جگە لە سوتاندنی بینا حکومیەکان، بینای  تەواوی لایەنەکانیش لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنراون، بەڕێوەبەری شارۆچکەکەش دەڵێ پاڵپشتی ھەموو خۆپیشاندانێکی مەدەنیانە ده‌كه‌ین و داواکانیان ڕەوایە، بەڵام نەک بەو شێوازەی کە زیان بە دام و دەزگاکان بگەیێنن و كارەكانی خۆیان بوه‌ستێنن.

بەشێك لە بەرپرسانی سنووری پارێزگای سلێمانی، وێڕای ئەوەی پاڵپشتیان بۆ خۆپیشاندەران دووپاتکردەوە، به‌ڵام له‌ دۆخه‌كه‌ نیگەرانن و ده‌ڵێن، ڕێگا بەو کەسانە نادەین ئاراستەی خۆپیشاندانەکان بگۆڕن و ھێرش بکەنە سەر دام و دەزگا حکومی و حزبیەکان و زیانیان پێبگەیەنن.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a9c6dcaa-962f-46e1-b424-47944630d065/122017QKM.ism/manifest