به‌هۆی زیانگه‌یاندن به وێستگه‌كانی وزه كاتژمێره‌كانی كاره‌با له سلێمانی كه‌مبوونه‌ته‌وه
هاووڵاتیان داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌شێوازێكی مه‌ده‌نیانه بگه‌یه‌نن
K24- هه‌ولێر:
بەھۆی خۆپیشاندان و پشێوییەکانی چەند رۆژی رابردووى سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە، پرۆسەی دابەشکردنی ئاو و کارەبای شارەکە پەکی کەوت, کاتژمێرەکانی پێدانی تەزووی کارەبای نیشتمانیش کەمبوونەوە. بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانیش داوا دەکات لە کاتی خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی زیان بە دامەزراوە و موڵکی گشتی نەگەیەندرێت و بپارێزرێن.
دوای ئەوەی ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکان بۆ ھێرشکردنە سەر دام و دەزگا حزبی و حكوميەکان گۆڕا، سوتاندنی بارەگای بەشێک لە حزبەکان و زیان گه‌یاندن به بینا حكومیه‌كانی به‌دواوه بوو، ھاوڵاتیانیش داوا لە خۆپیشانداران دەکەن, داواکاریەکان به شیوەی یاسای ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن, بۆئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كان نه‌خوازراو نه‌بن.
له‌خۆپیشاندانه‌كانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، به‌هۆی هێرش كردنه سه‌ر وێستگه‌ی كارۆغازی، زیانێكی زۆر به ئامێره كاره‌باییه‌كان گه‌یشتووه و، به‌و هۆیه‌وه نه‌توانرا بۆماوه‌ی 2 رۆژ كاره‌بای نیشتیمانی به‌و قه‌زایه و به‌شێك له پارێزگای سلێمانی بدرێت.
لە ئەنجامی پشێوی و خۆپیشاندانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ھەلەبجە، ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرێن, دەیان بارەگای حزبی و دەمەزراوە حکومیەکان زیانی بەرکەوت. بەشێکیش لە فەرمانگەکان ناتوانن کارەکانیان ڕایی بکەن و خزمەتگوزاری پێشکەش به ھاوڵاتیان بکەن. حکومەت و لایەنە سیاسیەکانیش لەگەل ئەوەی پشتگیری خۆیان بۆ داواکاری خۆپیشانده‌ران دەربڕی, دا‌واشیان لێکرد بە شێوەیەکی مەدەنیانە داواکاریەکانیان بگه‌یه‌نن.