شەش ھاووڵاتی كورد لە سێدارە دەدرێن

لە ماوەی مانگێكدا تەنیا لە یەك زیندان 12 ھاووڵاتی كورد لە سێدارەدراون

K24 - ھەولێر

ھاووڵاتییەكی كورد لە زندانی كرماشان لە سێدارەدرا و لە لەماوەی ھەفتەی رابردووشدا 6 ھاووڵاتی كورد لە كرماشان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێكراوە.

بەپێی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی ھەنگاو، مێھرداد موحەمەدی خەڵكی كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستان، رۆژی دووشەممەی رابردوو لە زیندانی دیزڵ ئاوای كرماشان لە سێدارەدراوە. ئەو ھاووڵاتیە كوردە ماوەی 7 ساڵە بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانی ناوەندی كرماشان راگیرابوو.

ھەفتەی رابردووش 5 ھاووڵاتی كوردی دیكە لە كرماشان لەسێدارەدران. بە پێی ئامارەكانیش لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا تەنیا لە زیندانی دیزڵ ئاوای كرماشان 12 ھاووڵاتی كورد لە سێدارەدراون.