به‌غدا ده‌یه‌وێت دۆخی هه‌رێم بۆ ناردنی هێز بقۆزێته‌وه .. كوردیش ره‌تی ده‌كاته‌وه
خۆپیشانده‌ران: ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێم نیگه‌رانین به‌ڵام حكومه‌تی به‌غداش قبوڵ ناكه‌ین
K24- هه‌ولێر:
لەگەڵ دروستبوونی پشێوی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاواز له هه‌رێمی كوردستان، بەرپرسانی حکومەتی عێراقیش لێدوانی جیاواز بۆ جووڵە پێکردنی ھێز بۆ ناوچەکانی ھەرێم ده‌ده‌ن، به پاساوی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و ڕێگری‌کردن لە دروستبوونی توندوتیژی و تێکدانی ئاسایشی کوردستان.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، بەرپرسانی ھەرێم ئەو جۆرە لێدوانانە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن بەغدا دەسەڵاتی جووڵە پێکردنی ھێزی نییە و ھەر ھەنگاوێکیش بنێت پێچەوانەی دەستورە و ڕێگەی پێ‌نادرێت.
بەشێک لە بەرپرسان پێیان وایە بەغدا دەیەوێت بەو جۆرە لێدوانانە ڕێگا بۆخۆی خۆشبکات و ھەنگاو بەرە و ناو ھەرێمی كوردستان بنێت، لەکاتێکدا ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی پێویستیان بەپاراستنە نەک کوردستان.
خۆپیشاندەران سەرباری نیگەرانییەکانیان لە بەرپرسانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە جێبەجێنەکردنی داوا ڕەواکانیان، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێن ھەرگیز پەنا بۆ حکومەتی بەغدا و هێزه‌كانیان نابەین، بەوپێەی کورد مێژووییەکی تاڵی لەگەڵ رژێمه یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كانی بەغدا ھەیە.