لابردنى زمانى كوردى له‌سه‌ر پسووله‌ی خۆراك كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی به‌دوای خۆیدا هێنا
هاووڵاتیانی كوردستان: فۆرمی خۆراك وه‌رناگرین تا زمانی كوردی له‌سه‌ری دانهندرێتهوه
K24- هه‌ولێر:
دوايين دژایه‌تی حکومەتی عێراق بۆ گه‌لی كوردستان، خۆی له، لابردنی زمانی کوردی لەسەر فۆرمی خۆراکی ھاووڵاتیاندا ده‌بینێته‌وه، ئەوەش بەلای بەرپرسان و شارەزایانی دەستوور، نایاسی و پێچەوانەوەی دەستورە، بۆیە داوا دەکرێت بەغدا دەست لەو کارانە ھەڵگرێت کە دەیهوێت گه‌لی کوردی پێ سزا بدات.
هاووڵاتیانی كوردیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، تا زمانی كوردی له‌سه‌ر ئه‌و فۆرمانه زیاد نه‌كرێته‌وه، ئێمه ئاماده نین ئه‌و فۆرمانه وه‌ربگرین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی ده‌ستوور، ھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی، زمانی فەرمی عیراقن، بەڵام حکومەتی عیراق به‌بێ گوێدانە دەستور لەماوەی ئەمساڵدا چەندین مادە و بڕگەی ئەو دەستورەی لەدژی کورد پێشیڵکردووە، ئەوەش کاردانەوەی ناوخۆی و دەرەکی دروستکردووە, داواش دەکرێت لەمە زیاتر ڕێگه بەبەغدا نەدرێت دژ بەکورد بوەستێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان, حکومەتی عیراق ئێستا تەنھا کار لەسەر سزادانی دانیشتوانی ھەرێمی كوردستان ناکات، بەڵکو ھەموو ھەوڵ و توانایەکی خستووەتە کار تا زمانی کوردی لەسەر تەواوی مامەڵەی ھاوڵاتیان بسڕێته‌وه و شتێک به‌زمانی كوردی له عیراقدا. بەلای کوردیشەوە ئەو کارانەی بەغدا دەیکات ھێڵی سورە و دەبێت دەستی لێھەڵگرێت.