مێلانیا ترهمپ دارێكی تهمهن 200 ساڵ دهبڕێت
نیگەرانی لێدەكەوێتەوە
K24 - ھەولێر
خانمی یەكەمی ئەمریكا مێلانیا ترەمپ، فرمانی بڕینی درەختە مەزنەكەی بەردەم كۆشكی سپی دەركردووە كە تەمەنی نزیكەی 200 ساڵە.
ئەو درەختە وەك رێزگرتن لە رۆڵی خانمی یەكەمی پێشووتری ئەمریكا، رێیچڵ جاكسن، خێزانی سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا ئەندرو جاكسن.
درەختەكە لە ساڵی 1828 دوای مردنی خێزانی سەرۆك ئەندرۆ جاكسن، روێندراوە و لە سەر دراوی 20 دۆلاری ئەمریكیش درەختەكە وێنەی ھەڵكەندراوە.
ئەم فرمانەی مێلانیا ترەمپ، نارەزایی لە میدیا و خەڵكی ئەمریكا لێكەوتۆتەوە بەوەی سیمبولێكی دیار و بەشێك لە كەلتووری كۆشكی سپی دەسڕێتهوه.