حكومەتی ھەرێم وەڵامی عەبادی دەداتەوە

"لیژنەی نەوت و گاز راسپێردراوە"

K24 - ھەولێر

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق چەند داتا و زانیاری لەبارەی نەوتی و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان خستەڕوو، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بە ژمارە وەڵامی عەبادی دەدەنەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا چەند داتا و ئامارێکی لەبارەی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو، بەڵام داتاکانی پشتییان بەزانیاری تەواو نەبەستووە، بۆیەش لیژنەی نەوت و گازی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانم راسپاردووە، بۆ ئەو پرسە. ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ژمارە وەڵامی قسەکانی عەبادی دەداتەوە".

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a3e0bb5b-7005-470a-866c-5f3945179ad2/122817TYB.ism/manifest