به‌ وێنه‌ و ڤيديۆ.. له‌ باشوورى قاهيره‌ هێرشكرايه‌ سه‌ر كڵێسه‌يه‌ك

له‌ ئاكامدا سێ كه‌س كوژران و ته‌رمى هێرشبه‌ره‌كه‌ ببينه‌

K24 – هه‌ولێر:

كڵێسه‌ى شارى حه‌لوانى باشوورى قاهيره‌ى پايته‌ختى ميسر رووبه‌ڕووى هێرشێك بوويه‌وه‌ و له‌ ئاكامدا سێ كه‌س كوژران.

كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ميسر بڵاويانكرده‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منييه‌كان توانيويانه‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ بكوژن.

كه‌ناڵه‌ ناوخۆييه‌كانى ميسر ئاماژه‌يان به‌ كوژرانى 15 كه‌س كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا ده‌زگا په‌يوه‌نديداره‌كانى ميسر، هه‌واڵى كوژرانى 3 كه‌سيان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها وێنه‌ى كه‌سێكى كوژراو بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و پۆليسى ميسر رايگه‌ياندووه‌، ته‌رمى هێرشبه‌ره‌ كوژراوه‌كه‌يه‌.