یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێ دیارده‌یه‌كی فه‌له‌كی ده‌گمه‌ن رووده‌دات
ناسا رێنمایی پێویست بۆ بینینی ئه‌و دیارده‌یه بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ هاتنی یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێ، دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌نی فه‌له‌كی رووده‌دات، ئه‌ویش ده‌ركه‌وتنی مانگه به شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له قه‌باره‌ی ئاسایی خۆی.
ئه‌و دیارده‌یه پێی ده‌گوترێت "سوپه‌ر مانگ" و به هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی خولگه‌ی مانگ، له گۆی زه‌وی، مانگ 14% گه‌وره‌تر له قه‌باره‌ی ئاسایی خۆی ده‌رده‌كه‌وێت و رووناكییه‌كه‌ی 30% زیاد ده‌بێت.
ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا، ناسا، له باره‌ی ئه‌و دیارده فهلهكسییه رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر 13 مانگ جارێك دووباره ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ناسا، هه‌ر كه‌سێكیش ده‌رفه‌تی بینینی سوپه‌ر مانگی نه‌بوو، ئه‌وا ده‌توانێت له كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌م، واتا یه‌كه‌م مانگی 2018، مانگ به شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر و به ره‌نگی شین ببینێت, كه به دیارده‌ی دووه‌می سوپهرمانگ داده‌نرێت و جیاوازه له‌وه‌ی پێشوو و هه‌ر دوو ساڵ و نیو جارێك رووده‌دات.
ناسا راشیگه‌یاندووه، كۆتایی كانوونی یه‌كه‌م، دیارده‌ی مانگ گیرانی ته‌واوه‌تی رووده‌دات و گۆی زه‌وی، له‌سه‌ر یه‌ك هێل، ده‌كه‌وێته نێوان مانگ و رۆژ و تیشكی رۆژ به ته‌واوه‌ی له‌سه‌ر رووی مانگ ده‌شارێته‌وه.
له‌و دیارده‌یه‌دا، ره‌نگی مانگ به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌گۆڕێت بۆ شین و سوور و ورده ورده رووناكییهكهشی كه‌م ده‌كات، ئه‌و دیارده‌یه له رۆژئاوای ئه‌مه‌ریكاوه بۆ زه‌ریای هێمن و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌بینرێت.
وێبسایتی timeanddate.com ئاماژه به‌وه ده‌كات، باشترین كات بۆ بینینی سوپه‌ر مانگ، راسته‌وخۆ دوای ده‌ركه‌وتنیه‌تی له هێڵی ئاسۆیی، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی بینینیت نه‌بوو به‌و شێوه‌یه، ده‌توانی له رێگه‌ی Slooh.com راسته‌وخۆ سه‌یری سوپه‌ر مانگ بكه‌ی.
ڤیدیۆی روونكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی فه‌له‌كی "سوپه‌ر مانگ" Super Moon
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
سه‌رچاوه: Daily Mail