"داعش دەستی بە جموجۆڵ كردووەتەوە"

دوای 16 ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان زیاتربووه‌

K24 - ھەولێر

ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، به‌ كوردستان24 راگه‌یاند، به‌هۆی نه‌مانی پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچانه‌ كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم له‌ دوای 16 ئۆكتۆبه‌رەوە بۆشایی ئه‌منی دروست بووه‌ و داعش لە چەند ناوچەیەك دەستی بە جموجۆڵ كردووەتەوە.

مه‌لا حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، به‌ كوردستان24 راگه‌یاند: "لە دوای 16 ئۆكتۆبەرەوە، بۆشاییەكی ئەمنی گەورە دروستبووە، لەو ناوچە كوردستانیانەی كە پێشتر لەلایەن پێشمەرگە و ئاسایشی كوردستان دەپارێزران، كە بەبێ جیاوازی پارێزگاریان لە ھەموو پێكھاتەكانی ئەو ناوچانە دەكرد و نەیانھێشت ئەو ناوچانە بكەونە دەستی داعش، بە داخەوە ئێستا بۆشایی ئەمنی لەو شوێنانە دروستبووە".

گوتیشی: "جارێكی دیكە چەكدارانی داعش كە لە حەویجە بڵاوەیان كردووە، لە ناوچە سەختەكانی حەمرین و نێوان دیالە و سەڵاحەدین و چەند ناوچەیەكی دیكە حەواونەتەوە وجارێكی دیكە خۆیان ئامادە كردووەتەوە و جموجۆڵیان دەستپێكردووەتەوە".

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/bfff7fc4-dea2-47b9-9f01-89357e8ebeff/Mala%20Hasan.ism/manifest