بارانبارین دەست پێدەكاتەوە

كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی ھەولێر و سلێمانی كەركووك لە نێوان ساماڵ و نیمچە ھەوردا دەبێت، لە دھۆكیش ئاسمان لە نیمچە ھەور دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمە باران ھەیە.

پێشبینیەكان بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكان بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لەبارەی كەشوھەوای سبەی، كەشناسی پێشبینی دەكات سبەی لە دھۆك باران ببارێت و لە ھەولێر و سلێمانیش نمە باران دەبێت، ئاسمانی كەركووكیش ھەوری تەواو دەبێت.

پێشبینیەكان بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكان بۆ كەشوھەوای سبەی