كاڤانی بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی هاتنی نێیمار ئاشكرا ده‌كات
كاڤانی: كێشه‌كانی نێوان من و نێیمار به‌سوود بۆ یانه‌كه‌مان شكایه‌وه
.jpg)
ئێدینسۆن كاڤانی ئۆرۆگوایی و ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان بۆ یه‌كه‌مجار باس له هه‌ڵوێستی خۆی و یاریزانانی پاریس سانجێرمان ده‌كات ئه‌و كاته‌ی نێیمار واژۆی بۆ یانه‌كه‌یان كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 30 دێسێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی Four Four Twoـی بریتانیا دیمانه‌یه‌كی ئیدینسۆن كاڤانی بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: هیچ كێشه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ نێیمار نییه، به پێچه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له نێوان هه‌یه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانم یه‌ك ئامانجمان بۆ تیپه‌كه‌مان هه‌یه.
كاڤانی گوتیشی: ئه‌و كاته‌ی نێیمار گرێبه‌ستی بۆ سانجێرمان واژۆ كرد هه‌موومان دڵخۆش بووین، چونكه ده‌زانین یاریزانێكی چاكه و سوود به تیپه‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت.
بكاڤانی ده‌شڵێت: به‌هۆی لێكتنێه‌گه‌یشتنه‌وه هه‌ندێك كێشه روویاندا، ئه‌و زانیارییانه‌ی رۆژنامه‌كانیش بڵاویانكرده‌وه دوور له راستی بوون و له‌كۆتاییشدا له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان ته‌واو بوو.
كاڤانی گوتیشی: دڵخۆشم له سانجێرمان و هیوادارم بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ لێره بمێنمه‌وه، چونكه ئه‌و یانه‌یه ئێستا یه‌كێكه له باشترینه‌كانی جیهان.
كاڤانی ده‌شڵێت: ئێمه توانایه‌كی زۆرمان بۆ گه‌یشتن به‌م قۆناخه خه‌رجكردووه، ئه‌زموونی زیاترمان وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین نازناوه‌كان ببه‌ینه‌وه.
