ریال مه‌درید به‌هۆی چه‌ند پێوه‌رێك به‌ باشترینی مێژوو ده‌ستنیشان كرا

بارسێلۆنا پله‌یه‌ك بۆ خوارده‌وه‌ دابه‌زی

ریزبه‌ندی باشترین یانه‌كانی مێژووی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا راگه‌یاندرا و ریال مه‌درید دیسان له‌ لوتكه‌ی باشترینه‌كانی ئه‌ورووپا مایه‌وه‌ یانه‌ی بایرن میونشن پۆلێنی دووه‌می به‌ بارسێلۆنا چۆل كرد و هاته‌ شوێنه‌كه‌ی، پاریس سانجێرمانیش له‌ پۆلێنی (30)ـه‌می باشترینه‌كانی ئه‌ورووپا دێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 30 دێسێمبه‌ری 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به‌ فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی ریزبه‌ندی باشترین یانه‌كانی مێژووی تۆپی پێی بڵاو كرده‌وه‌.

یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ مێژووی خۆیدا 48 جار به‌شداریكردنه‌ له‌ چامپیۆنزلیگ كه‌ گه‌وره‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌ورووپایه‌.

ریال مه‌در 416 یاری له‌ چامپیۆنزلیگ كردووه‌، 249 یاری بردۆته‌وه‌، 73 یاری یه‌كسانبووه‌ و 93ـی یاری دۆڕاندووه‌، 926 گۆڵی كردووه‌ و 449 گۆڵی لێكراوه‌ و 12 ناسناوی چامپیۆنزلیگی بردۆته‌وه‌.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ریزبه‌ندی 30 باشترین یانه‌كانی چامپیۆنزلیگه‌ له‌ 1955 تا 2017:

1ـ ریال مه‌درید (12) ناسناو

2ـ بایرن میونشن (5) ناسناو

3ـ بارسێلۆنا (5) ناسناو

4ـ مانچێسته‌ر یونایتد (3) ناسناو

5ـ یوڤێنتۆس (2) ناسناو

6ـ ئه‌یسی میلان (7) ناسناو

7ـ بێنفیكا (2) ناسناو

8ـ پۆرتۆ (2) ناسناو

9ـ لیڤه‌رپوول (5) ناسناو

10ـ ئارسێناڵ (سفر) ناسناو

11ـ دینامۆ كێیڤ (سفر) ناسناو

12ـ ئایاكس (4) ناسناو

13ـ سێلتیك (1) ناسناو

14ـ ئینته‌ر میلان (3) ناسناو

15ـ چێڵسی (1) ناسناو

16ـ ئاندێرله‌خت (سفر) ناسناو

17ـ رێنجه‌رز (سفر)

18ـ ئایندهۆڤن (1) ناسناو

19ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید (سفر) ناسناو

20ـ گاڵاته‌سه‌رای (سفر) ناسناو

21ـ دۆرتمۆند (1) ناسناو

22ـ لیۆن (سفر) ناسناو

23ـ ستیوا بوخارست (1) ناسناو

24ـ پانسیناكۆس (سفر) ناسناو

25ـ ئۆلێمپیاكۆس (سفر) ناسناو

26ـ سپارتا براگ (سفر) ناسناو

27ـ ڤالێنسیا (سفر) ناسناو

28ـ كرڤێنا زڤێزدا (1) ناسناو

29ـ رۆزێنبێرگ (0) ناسناو

30ـ پاری سانجێرمان (سفر) ناسناو.