ڤاڵڤێردی داوای له‌م یاریزانه كردووه به‌خێرایی بارسێلۆنا جێبهێڵێت
ڤاڵڤێردی له نزیكه‌وه ئامۆژگاری ئه‌م یاریزانه كردووه له بارسێلۆنا بڕوات
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له نزیكه‌وه داوای له رافینها ئالكارا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی یاریكردنت له مۆندیال بۆ بڕه‌خسێت به خێرایی له بارسێلۆنا بڕوات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 30 دێسێمبه‌ری 2017، كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی چواره‌می ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا داوای له رافینها كردووه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی له پێكهاته‌ی به‌رازیل یان ئیسپانیا له مۆندیال ببێته‌وه به خێرایی له بارسێلۆنا بڕوات.
رافینها ئێستا له‌سه‌روبه‌ندی چاكبوونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تییه له پێكانه‌كه‌ی، به‌ڵام ڤاڵڤێردی ئه‌و یاریزانه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه كه بۆ وه‌رزی دووه‌می یانه‌كه شوێنی له پێكهاته‌ی بارسا نابێته‌وه و به زووترین كات به دوای یانه‌یه‌كی دیكه‌دا بگه‌رێت.
رافینها ئالكانتارای ته‌مه‌ن 24 ساڵ له گه‌ڕی 29ـی لالیگای وه‌رزی رابردوو به‌رامبه‌ر گرنادا تووشی پێكان بوو، تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه یاریكردن.
رافینها هاوشانی تیاگۆ ئالكانتارای برای له بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، به‌ڵام له دایكبوونی شاری ساوپاولۆی به‌رازیلین، تیاگۆی برای له 2013 له‌سه‌رداوای گواردیۆلا په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بایرن میونشن كرد و یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاش ده‌كات، به‌ڵام رافینها له ئه‌گه‌ری ئاستێكی باش ده‌رگای په‌یوه‌ندیكردنی بۆ ئیسپانیا و به‌رازیلیش له‌پێشه.