به‌ڤیدیۆ .. ئه‌و ئافره‌ته‌ی لهخۆكوشتنیشدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو
ماوه‌ی 7 ساڵه 49 نه‌شته‌رگه‌ری بۆكراوه و هێشتاش زۆری ماوه
K24- هه‌ولێر:
زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌هه‌ندێ حاڵه‌تی ده‌روونیدا بژارده‌یه‌كی زۆر هه‌ڵه هه‌ڵده‌بژێرن و بیر له‌خۆكوشتن ده‌كه‌نه‌وه, به‌ڵام هه‌مووكاتێك ئه‌نجام نادرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌رج نییه هه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامیشی بدات، له‌و كاره‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له چیرۆكی كریستین ماگنیس له ویلایه‌تی ڤێرجینیای ئه‌مه‌ریكا ده‌یبیستین, كه گوللـهلهكیشی به‌سه‌ری خۆیوهنا به‌ڵام له‌ژیان به‌رده‌وام بوو، بۆئه‌وه‌ی له ژیانێكی پڕ مهینهتیتردا بمێنێته‌وه.
به‌ر له 7 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی كریستین به‌چه‌ند رووداوێكی سه‌ختی ژیاندا تێپه‌ڕی، له‌ساڵی 2010 بڕیاریدا به‌لێدانی گوللـه‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیانی بهێنێت, به‌ڵام مه‌رگ لێی جیا نه‌بووه‌وه و به له‌ده‌ستدانی ئێسكی لای راستی شه‌ویلگه و زمانه‌كه‌ی و سێیه‌كی ددانه‌كانی دووباره به روخسارێكی نوێی ویژدانههژێنهوه گه‌ڕایه‌وه ناو كۆمه‌ڵگا.
به‌گوێره‌ی سایتی "Indy 100"ى سه‌ربه رۆژنامه‌ی "ئێندی پێندتی به‌ریتانی"، ماگنیس گوتی: "تا ساڵی 2009 ئه‌و له ژیانێكی زۆر خۆشدا ده‌یگوزه‌راند و ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڕێی باشی هه‌بوون، زۆر حه‌زی له‌كاره‌كه‌ی بوو، زۆریش له نه‌نكییه‌وه نزیك بوو".
جه‌ختیشی كرده‌وه "له چركه‌ساتێكدا هه‌موو شته‌كان گۆڕان، كاره‌كه‌ی له‌ده‌ستدا، نه‌نكی كۆچی دوایی كرد و ئه‌و گه‌نجه سهرنجڕاكیشهی بۆ ژیانی هاوسه‌ری هه‌ڵبژاردبوو، بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی دا و هه‌موو شته خۆشه‌كانی ژیانی له‌ده‌ستدا، به‌وهۆیه‌شه‌وه ئاڵۆده‌ی خواردنه‌وه كحولییه‌كان بوو"، بۆیه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی "تاكه رێگای گونجاو بۆئه‌و خۆكوشتنه".
كرستین ده‌ستی دایه ده‌مانچه‌یه‌ك و گوللـه‌یه‌كی به‌سه‌ری خۆیوهنا، له‌وكاته‌دا یه‌كێك له‌هاوڕێكانی له ژوورێكی به‌رامبه‌ری دانیشتبوو و، به‌په‌له داوای ئه‌مبوڵانسی ئاسمانی كرد و گواستیه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و سایته به‌ریتانیه، كریستین ماوه‌ی زیاتر له 3 هه‌فته له بێهۆشیدا مایه‌وه، به‌درێژایی 7 ساڵی رابردووش 49 نه‌شته‌رگه‌ری بۆكراوه، تاوه‌كو سیماكه‌ی بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه و هێشتاش چاره‌سه‌ری و نه‌شته‌رگه‌ری زۆری ماوه تاكو بتوانێت شوێنه‌واره‌كان له‌سه‌ر دم‌وچاوی لا ببات.
ئه‌و ئافره‌ته ئه‌مه‌ریكیه تائێستاش به‌ده‌ست نه‌هامه‌تییه‌كانی كاریگه‌ری و شوێنه‌واری گوللـهكهوه ده‌ناڵێنێت، كه گرفتی زۆر له جووڵه‌ی ماسوولكه‌كانی ده‌م و شه‌ویلگه و پێڵووی چاوه‌كانی بۆی درووست ده‌بێت و قسه‌كردنیش تاڕاده‌یه‌ك به‌لای ئه‌وه‌وه سه‌خته.
وێڕای ئه‌و هه‌موو مه‌ینه‌تیانه‌ش، كریستین گرنگییه‌كی زۆر به كه‌سانی دیكه ده‌دات، هاوكات وه‌ك خۆبه‌خشێك له یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی ده‌روونی له ویلایه‌تی ڤێرجینیا كار ده‌كات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، پیرۆزترین شت كه له‌ژیانی خۆیدا بینیویه‌تی، ئه‌و پشتگیرییه گه‌وره‌یه بوو، كه كه‌سانی دیكه له‌كاته سهختهكانیدا بۆیان هه‌بوو و گرنگیه‌كی زۆریان به‌و داوه و هاوكاریان كردووه، بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ر غه‌م و نههامهتییهكانیدا زاڵ بێت.
چیرۆكی كریستین جێگای داخێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤێك پێویسته هه‌میشه زۆر ئاگاداری براده‌ران و كه‌سه نزیكه‌كانی بێت و، هه‌میشه چیرۆكی كریستین بكه‌ن به ئامۆژگاری، بۆئه‌وه‌ی رێگه له‌و جۆره رووداوانه بگرین.
ھ أ