دیوی دووه‌می كریستیانۆ پڕیه‌تی له به‌خشنده‌یی و میهره‌بانی
كاره‌كانی كریستیانۆ هه‌رگیز له‌گه‌ڵ پیاوی لوتبه‌رز و خۆویست یه‌كناگرێته‌وه
.jpg)
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید زۆرجار له لایه‌ن میدیاكان و له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به پیاوێكی لوتبه‌رز و خۆویست وه‌سف ده‌كرێت، به‌ڵام كاره‌كانی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت یاریزانێكی به‌خشنده و پیاوێكی مهره‌بانه.
كریستیانۆ له ماوه‌ی ژیانی وه‌رزشی و تایبه‌تی خۆی، به‌تایبه‌تی له ماوه‌ی 7 ساڵی رابردوو چه‌ندان كاری خێرخوازی گه‌وره‌ی كردووه، دیاترینیان له خواره‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
ـ كریستیانۆ له 2011 پێڵاوه زێره‌كه‌ی خۆی كه بردبوویه‌وه، قوتابخانه‌یه‌كی پێ له‌غه‌زه دروست كرد كه ئه‌وكات غه‌زه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه وێران كرابوو.
ـ كریستیانۆ له 2015 نزیكه‌ی 6 ملیۆن یۆرۆی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی وڵاتی نیپال به‌خشی كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه ئه‌م وڵاته وێران ببوو.
ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ له 2014 تێچووی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی قورسی بۆ مێشكی منداڵێك ئه‌نجامدا و به بڕی 60 هه‌زار یۆرۆ ژیانی بۆ گه‌ڕانده‌وه.
ـ له 2012 كریستیانۆ رۆناڵدۆ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی بۆ منداڵێكی تووشبوو به شێرپه‌نده كرد كه هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی ریال مه‌درید و كریستیانۆ بوو.
ـ كریستیانۆ له 2016 دوای ئه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگی برده‌وه، بڕی 600 ملیۆن یۆرۆی بۆ رێكخراوی یوونسێف به‌خشی.
ـ كریستیانۆ له 2012 بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی به‌خشی به رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی.
ـ كریستیانۆ له‌وه‌ته‌ی هه‌یه تا ئێستا هیچ تاتۆیه‌كی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی نه‌خشاندووه، ئه‌م كاره‌شی ته‌نیا له پێناو به‌خشینی خوێن كردووه.
ـ كریستیانۆ چه‌ندانجار بۆته باڵیۆز و گوته‌بێژی رێكخراوه خێرخوازییه‌كان.
ـ كریستیانۆ دوای ئه‌وه‌ی ناسناوی باڵۆن دۆری 2013ـی برده‌وه و بووه باشترینی جیهان سه‌رپه‌رشتی ته‌ندرووستی چه‌ندان كه‌سی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه گرته ئه‌ستۆی خۆی.
ـ له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕ و كوشتار و كاولكاری كه‌وتۆته وڵاتی سووریا، كریستیانۆ چه‌ندانجار پاڵپشتی دارایی خۆی بۆ منداڵانی هه‌ژاری سووریا ده‌ربڕیوه.
ـ كریستیانۆ له مه‌درید بانگهێشتنامه‌ی بۆ منداڵێكی به‌یرۆت نارد كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دایك و باوكی له‌ده‌ستدا بوو.
ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ وه‌رزی رابردوو به فه‌رمی به باشترین خێركه‌ر له‌سه‌رانسه‌ری جیهان هه‌ڵبژێردرا.