به وێنه و ڤيديۆ.. ژنێكى به‌ساڵاچوو تووشى نه‌خۆشييه‌كى ده‌گمه‌ن بووه و رازى نييه نه‌شته‌رگه‌رى بۆ بكرێت
له منداڵييه‌وه تووشى بووه و بينايى له‌ده‌ستداوه و له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره ناوێرێت نه‌شته‌رگه‌رى بۆ بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
ژنێكى به‌ساڵاچوو، له نزيك بانكێكى بانكۆكى پايته‌ختى تايله‌ند تووشى حاڵه‌تێكى سه‌يرى شێوانى پێستى رووخسارى بووه و به هۆيه‌وه بينايى له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ئه‌و پێى وايه بچێته ژێر نه‌شته‌رگه‌رييه‌وه هه‌ڵناسێته‌وه و هه‌ر بۆيه تا ئێستا رازى نه‌بووه چاره‌سه‌رى پێويستى بۆ بكرێت.
ئه‌و ژنه ناوى ويانگ بوونمييه و ته‌مه‌نى 63 ساڵه و هه‌ر له منداڵييه‌وه تووشى ئه‌و حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه بووه.
رۆژنامه‌ى ميره‌ر و ده‌يلى مێلى بريتانى بڵاويانكردووه‌ته‌وه، حاڵه‌ته‌كه‌ى بوونمى ده‌گمه‌نه و به هۆيه‌وه پێستى رووخسارى له گه‌شه نه‌وه‌ستاوه و هاتووه‌ته‌وه به‌سه‌ر روومهتيدا و ته‌نانه‌ت چاوهكانيشى داپۆشيوه و به‌و هۆيه‌وه بينايى له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ى به‌دواداچوونى ئه‌و رۆژنامانه، بوونمى له شه‌قامێكى بانكۆكى پايته‌ختى تايله‌ند خه‌ريكى فرۆشتنى ئێكسسواراته و راهاتووه له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كه‌ى و پێى وايه ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌رى بۆ بكرێت ده‌مرێت، هه‌ر بۆيه تا ئێستا ئاماده نه‌بووه نه‌شته‌رگه‌رى بۆ بكرێت.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه بريتانييه‌كان كه له زارى پزيشكه‌وه وهريانگرتووه، بوونمى تووشى لووى ده‌مارى ليفى بووه كه به هۆى تێكچوونى خانه بۆماوهييهكانهوه تووشى بووه.
بوونمى دوو نه‌وه‌ى هه‌يه و پێى وايه سه‌ركه‌وتوو بووه كه تا ئێستا له ژياندا ماوه‌ته‌وه و ته‌ندرووستى خۆى به باش وه‌سفده‌كات.
هه‌روه‌ها بوونمى به رۆژنامه‌كانى راگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر نهشتهرگهريم كردبا، هه‌رگيز ههڵنهدهستامهوه. به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌تا له ژياندا ماومه‌ته‌وه.
بوونمى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كچه‌كه‌ى هێناويه‌تى بۆ بانكۆك و پێشتر گوڵ و زه‌يتى كافوورى فرۆشتووه و سوپاسگوزاريشى بۆ ئه‌وانه ده‌ربڕيوه كه هاوكاريان كردووه.

پێش چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك پراو واتاناى 22 ساڵ كاتێك بوونمى له سه‌ر شه‌قام بينيوه په‌يوه‌ندى به لايه‌نى ته‌ندرووستييه‌وه كردووه و داواى هاوكارى لێكردوون بۆ ئه‌و ژنه به‌ساڵاچووه.

واتانا سه‌ره‌تا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه كه‌لوپه‌لى لێ كڕيوه و له‌و بڕوايه‌دايه ئه‌و ژنه گيرۆدهيه و ناتوانێت ببينێت و گه‌يشتووه‌ته ئه‌و بڕوايه‌ى بوونمى سواڵكه‌ر نييه، به‌ڵكو ته‌نيا فرۆشيارى گوڵ و كه‌رسته‌ى جوانكارييه.

سه‌رۆكى زانكۆى رانجيست دكتۆر سونورا ئورايرات دوێنێ هه‌ينى سه‌ردانى بوونمى له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه كردووه و ئاماده‌يى ده‌ربڕيوه بۆ هاوكاريكردنى و داواشى له وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى كردووه، هاوكارى پێويستى ئه‌و خانمه بكه‌ن.

.jpg)
سه‌رچاوه: ميره‌ر، ده‌يلى مێل
و: ئ.ر