بۆ ئاھەنگی ساڵی نوێ مۆسكۆ پێشوازی لە 10 ملیۆن كەس دەكات
لە 80 شوێنی مۆسكۆ ئاھەنگی سەری ساڵ بەڕێوەدەچێت
K24 - مۆسكۆ
مۆسكۆ وه‌ك یه‌كێك له پایته‌خته به‌ناوبانگه‌كانی جیهان، بۆ سه‌ری ساڵی 2018 به‌شێوه‌یه‌كی جوان ئاماده‌كراوه، حكومه‌تی رووسیا بێ گوێدانه قه‌یرانی دارایی و هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپه توندڕه‌وه‌كان، ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی رابردوو، گرنگیه‌كی زۆری داوه به رازاندنه‌وه‌ی شوێنه‌كان و رێكاری ئه‌منی توند گر‌تووەتە‌به‌ر، به‌جۆرێك چه‌ند رۆژێكه هه‌زاران گه‌شتیاری بیانی و نێوخۆیی بۆ پێشوازیكردن له ساڵی نوێ خۆیان گه‌یاندووەته مۆسكۆ، به‌رپرسی به‌شی كولتووری شاری مۆسكۆ له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان24 ئه‌وه‌ی خسته‌روو، ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه بۆ شه‌وی سه‌ری ساڵ و رۆژانی پشوو، به‌جۆرێك هه‌موو لایه‌ك سه‌رسام ده‌كەن.
ئه‌لیكساندر كیبۆڤسكی، سه‌رۆكی به‌شی كولتوری شاری مۆسكۆ بە كوردستان24 گوت: "پلان و به‌رنامه‌ی 300 ئاهه‌نگ و چالاكیمان هه‌یه كه له 80 شوێنی مۆسكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئاماده‌كاریمان كردووه، بۆ پێشوازیكردن له 10 ملیۆن میوانی بیانی و نێوخۆی رووسیا كردووه، له رووی ئه‌منیشه‌وه پلانی تۆكمه‌مان داناوه، 45 هه‌زار ئه‌ندامی هێزه ئه‌منیه‌كان له ئه‌ركدا ده‌بن. جێگای دڵخۆشیه كه ساڵ دوای ساڵ ژماره‌ی گه‌شتیاره‌كانمان به‌رز ده‌بێته‌وه".
پێداچوونەوە: ھ.م