هانده‌رانی ریال مه‌درید مێسی به باشترین یاریزانی 2017 ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن
هانده‌رانی مه‌دریدی دژی كریستیانۆ هاتنه ده‌نگ و ستایشی مێسی ده‌كه‌ن
رۆژنامه‌یه‌كی مه‌دریدی ئه‌نجامی راپرسییه گه‌وره‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترین یاریزانی 2017 ئه‌نجامی دا بوو.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا كه له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا ده‌رده‌چێت له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه‌ی بۆ باشترین یاریزانی 2017 راپرسییه‌كی ئه‌نجام دابوو، كه تێیدا لیۆنێل مێسی به باشترین یاریزانی 2017 هه‌ڵبژێردرا.
رۆژنامه‌ی ماركا كه زۆر نزیكه له یانه‌ی ریال مه‌درید راپرسی بۆ 100 باشترین یاریزانی جیهان كرد بوو، به‌ڵام مێسی گره‌وه‌كه‌ی له كریستیانۆ برده‌وه و لوتكه‌ی باشترینه‌كانی 2017ـی گرت.
كریستیانۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن فیفا و گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ 2 خه‌ڵاتی له‌سه‌ریه‌كی باشترین یاریزانی 2017ـی وه‌رگرت، به‌ڵام له راپرسییه‌كه نه‌یتوانی شكست به مێسی بهێنێت و به پله‌ی دووه‌م رازیبوو.
لیۆنێل مێسی له وه‌رزی رابردوو به تۆماركردنی 37 گۆڵ له لالیگا خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینی بۆ چواره‌مجار برده‌وه، به تۆماركردنی 54 گۆڵ و 19 ئاسیست ماڵئاوایی له ساڵی 2017 كرد.