ریال مه‌درید بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی دۆناروما دا
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی دۆناروما په‌یامێكی له ریال مه‌دریده‌وه پێگه‌یشت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ده‌قی ئه‌و په‌یامه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له لایه‌ن یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه ئاراسته‌ی دۆنارومای گۆڵپارێزی یانه‌ی ئه‌یسی میلان كراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 1 جه‌نیوه‌ری 2018، پێگه‌ی Calcio Mercatoـی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید په‌یامێكی بۆ مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ركاره‌كانی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی میلان ناردووه و تێیدا ئاگاداری كردۆته‌وه كه چیتر بیر له گواستنه‌وه‌ی دۆناروما ناكه‌ینه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ریال مه‌درید گواستنه‌وه‌ی (كیپا)ـی گۆڵپارێزی یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباوی كردۆته‌وه جێگره‌وه‌ی دۆنارۆما.
ریال مه‌درید له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه چیرۆكی هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی شایانه بۆ گواستنه‌وه‌ی دۆناروما كۆتایی هات و بووه رابردوو، ئێستا ئه‌و گۆڵپارێزه ئازاده له‌وه‌ی چی بڕیارێك له باره‌ی چاره‌نووسی خۆی ده‌دات.
دوای بڵابوونه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ریال مه‌درید، دۆناروما هاته سه‌رهێڵ و رایگه‌یاند كه ئه‌و بیر له هیچ یانه‌یه‌ك ناكاته‌وه و له یانه‌كه‌ی دڵخۆشه.
دۆنارومای ته‌مه‌ن 18 ساڵ، گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2021 كۆتایی دێت و له ماوه‌كانی رابردوو له لایه‌ن چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره گرێبه‌ستی گرانبه‌های پێشكه‌ش كراوه.